کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی ١٦ مانگ زیندان به‌سه‌ر “محەممەد سوهرابی” لە پیرانشار

سەپاندنی ١٦ مانگ زیندان به‌سه‌ر محەممەد سوهرابی لە پیرانشار 4

“محەممەد سوهرابی”، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە به‌ ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا‌.

“محەممەد سوهرابی”، ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا. دواتر ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دوای ٢ مانگ به‌ندكران، بە دانانی بارمتەی قورسی ٥ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا. نابراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ١٦ مانگ زیندان و دووركه‌وتنه‌وه‌ بۆ زیندانی زه‌نجان مه‌حكووم كراوه‌.