کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بەسەر هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ

سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بەسەر هاوڵاتیەکی خەڵکی شنۆ 4

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نلیوان”ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی بە ناوی “حوسێن چاوشین” لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی سالێک بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاوڵاتیە بەتۆمەتی “هەڵگرتنی چەک و هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە کرا