کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای ٧ ساڵ  زیندان بۆ سه‌ر “سه‌كینه‌ په‌روانه‌”

سەپاندنی سزای ٧ ساڵ زیندان بۆ سه‌ر سه‌كینه‌ په‌روانه‌ 1

“سه‌كینه‌ په‌روانه‌” چالاكی سیاسی  خه‌ڵكی قووچان كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌شهه‌د به‌ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی شاری مه‌شهه‌د، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌رچووه‌، “سه‌كینه‌ په‌روانه‌” چالاكوانی سیاسی به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “سووكایه‌تی به‌ خامنه‌یی” به‌ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری  مه‌حكووم كرا.