لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “یەدوڵڵا شاکری” هاووڵاتی خەڵکی دێولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە به سه‌رۆكایه‌تی قازی “محه‌ممه‌د ڕۆسته‌می ئه‌حقه‌ر”، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
“یه‌دۆڵڵا شاكری” پێنج ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌هۆی چالاكیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌ك له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینهودا بوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی پێشتر چالاك بوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له شاكر قه‌ده‌غه كردبوو، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتیه درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی دا تاكوو دادگا سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.