له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “یووسف ئەحمەدی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی بانە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی شه‌ڕی چەکدارانە دژی حکوومەت” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و سێ هاووڵاتیی دیکەش به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی”، “باست كه‌ریمی” و “محه‌ممه‌د فه‌یزی” بە تۆمەتی “هاوکاریکردن”، سەرجەم سزای ٦٥ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.
“یووسف ئه‌حمه‌دی”، “باست كه‌ریمی”، “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” و “محه‌ممه‌د فه‌یزی” ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٦ و ٧ی گوڵانی ١٣٩٩ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازرانه‌وه. یووسف خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە پێش چاوی ژن و منداڵەکەی تەقەیان لێ کردووە و لاقی پێکراوە. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكران دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ده‌رمان، پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش و هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ هاورێكه‌ی دیكه‌ی به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراون.
