چەند هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی کوروش عەزیزی، ڕەحمان تابش، ئەمیر جانگولی و هێدی شادیخا لەلایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کوروش عەزیزی و ڕەحمان تابش له ڕێكه‌وتی ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٥ ڕۆژ مانه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، هەر یه‌كه‌و به ١۵ مانگ زیندان سزا دراون. ئەو دوو هاووڵاتییە ماوەی ۵١ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرابوون. هەروەها ئەمیر جانگولی و هێدی شادیخا هەر یه‌كه‌و به یه‌ك سال زیندان مه‌حكووم كراون.