له ڕۆژانی ڕابردوودا، “شەهلا چووپانی” هاووڵاتیی تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١٠۵ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز “شه‌هلا چووپانی” له شارۆچكه‌ی “قه‌وه‌خ” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه گواسته‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته له زیندان ئازاد كرا.