لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سروور مەلایی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی چلەی “ژینا ئەمینی” دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئهو شارهوه سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “سروور مەلایی”، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنهوه بە سەرۆکایەتیی دادوەر “فاریابی”، به تۆمهتی “بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی”، سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوه. شایانی باسه كه ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ئهمساڵ لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی “ژینا ئەمینی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.