کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چوار هاووڵاتیی له‌ پیرانشار

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چوار هاووڵاتیی له‌ پیرانشار

چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سەرجەم سزای ١٢ ساڵ و ٢ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی بڕیاری دادگا، “باپیر بەرزە” سزای ٣ ساڵ بەندکردن، “محەممەد ئیسماعیلی” سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن، “ئیسماعیل محەممەدپوور” سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن و “زانا خووشامەن” سزای ٢ ساڵ و ١ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.