دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاره‌كانی ئابدانان و سه‌قز کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” دا دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەمیر حوسێن موسەویانزادە” تەمەن ١٩ ساڵ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیلام بە سەرۆکایەیی “محەممەد غوڵامی” بە تۆمەتی “پاروپا گەندە کردن لە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای ٨ مانگ بەندکران و بۆ تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە عەلی خامنەیی” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
“شێرکۆ حیجازی” چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان، بە لێدان و ئه‌شكه‌نجه له نزیك شۆینی کارەکەی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیتلاعاتی شاری سنه گوازرایه‌وه. كه له ڕۆژانی رابردوو له‌لایه‌ن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو بۆ مانگیك دڕیژ كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو چالاكوانه مه‌ده‌نیه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا له مافی چاوپێکەوتن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبه‌ش كراوه.
