کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی زیندان بە سەر شەهاب دارابی

سەپاندنی زیندان بە سەر شەهاب دارابی 2

شەهاب دارابیخەڵکی شاری شاباد و شۆفێری بارهەڵگر، لە لایەن لقی دادگا ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی سێ ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٦د جۆزەردانی ئەمساڵ بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە تۆمەتی پاڵثشتی لە مانگرتنی کامیۆنداران دەستبەسەر و پاشان لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردا دانی بەو تاوانانە نا کە بە سەریدا سەپێندرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاش ماوەیەک ڕاگرتنی لە لایەن ئەو هێزانەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوازێکی کاتی ئازاد کرا.