له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سیاسی خهڵكی شاری سەقز بە ناوی “فەڕۆخ پەژوھەندە” لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری کەرەج سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو پتر لە 6 ساڵە بە تۆمەتی “ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوهندی شاری کەرەج بەندکراوە. شایانی باسە کە ناوبراو توشی نەخۆشینه و لە نەخۆشخانەی بەندیخانەوە براوەتە دادگا. ئهمه لە کاتێکدایە کە دۆخی تەندروستی ناوبراو ناجێگیره و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی بووە.