کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی 9 ساڵ و سێ مانگ  زیندانی تەعزیری  بەسەر سێ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای یلام

سەپاندنی حوکمی 9 ساڵ و سێ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر سێ هاووڵاتی

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خەڵکی “دەڕە شەهر” سەر بە  پارێزگای  ئیلام و دانیشتووی شاری کەرەج، لە لایەن  دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سەرجەم  حوکمی 9 ساڵ و سێ مانگ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە  ئەو سێ شارۆمەندە بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین شەمسی، ئەمیر ئومەرایی و کامران ئومەرایی” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە بە مەبەستی  تێکدانی ئەمنیەتی وڵات”، هەر یەک حوکمی سێ  ساڵ و یەک مانگ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج بەندکراون. چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕەوەندێکی نایاسایی و بە بێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ ئەو  حوکمانەیان بەسەردا سەپێندراوە و پێویستە سەبارەت بە تۆمەتەکانیان پێداچوونەوە بکرێت.