کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی ۱۸مانگ و ۶ ڕۆژ زیندان بە سەر شەش هاووڵاتی خەڵکی میاندوئاو

سەپاندنی حوکمی ۱۸ مانگ و ۶ ڕۆژ زیندان بە سەر شەش هاووڵاتی خەڵکی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتی خەڵکی گوندەکانی دوروبەری شاری میاندوئاو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ۱۸ مانگ و ۶ ڕۆژ زیندانی تەعزیریان بە سەردا سەپێندرا.

بە پێ ڕاپۆرتەکان، شەش هاووڵاتی بە ناوەکانیسدیق عەباس نژادخەڵکی گوندیقەڵای هەلاکوخان،بێهزاد و کەیوان بەرجستەونیما قوربان نهادخەڵکی گوندیئیبراهیم ئابادوخالق ڕەحیمی و موبین مەجید زادەخەڵکی گوندیگاومێش گولی، بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیم، هەر یەک حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە. شایانی باسە ئەو هاووڵاتیانە ڕێکەوتی پێنجی ڕەشەممەی ۱۴۰۳، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و پانسەد ملیۆنی، بە شێوازی کاتی ئازاد کرابوون.