کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بە سەر ڕۆژنامەوانێک

سەپاندنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بە سەر ڕۆژنامەوانێک 1

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕیبەندانی ١٤٠٣، پارێزەری “ڕەزا وەلیزادە” ڕۆژنامەوانی ئێرانی_ئامریکایی، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند کە حوکمی دە ساڵ زیندان بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

“ڕەزا وەلیزادە” ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر دوای دەست لە کارکێشانی لە “ڕادیۆ فەردا” بۆ ئێران گەڕاوە، ناوبراو لە کاتی گەڕانەیەوە بۆ ئێران تا کاتی دەستبەسەر بوونی لە دەستپێکی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لە ژێر چاودێری ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوو. بە وتەی کەسانی نزیک بەو ڕۆژنامەوانە، ناوەبراو بە بۆنەی هاوکاری نەکردن لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر کراوە. کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەر کاریەوە تا ئێستا، بە سەدان ڕۆژنامەوانی دەستبەسەر کردووە و حوکمی زیندانی درێژماوەی بە سەریاندا سەپاندووە و ئازادی ڕاگەیاندنی بە تەواوی سنووردار کردووەتەوە.