کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر ڕەسوول یادیار

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر ڕەسوول یادیار 1

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دادگای ئینقالبی شاری بۆکان، ڕەسوول یادیار، هاووڵاتی خەڵکی گوندی گوگ ‌تەپەی سەر بە ئەو شارەی بە ٩ ساڵ زیندانی  و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات محکوم کردووە.

بەپێی بڕیاری دادگا، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” بە پێنج ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” بە یەک ساڵ زیندان محکوم کراوە. هەروەها سێ ساڵی دیکەش بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە و کۆی گشتی حوکمەکەی گەیشتووەتە ٩ ساڵ زیندان. شایانی باسە کە ڕەسوول یادیار لە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش مانگانێک بەندکران، لە سەرەتای مانگی جۆزەردان بە دانانی بارمتەی ٦ ملیاردی تا کاتی کۆتایی هاتنی ڕەوەندی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.