کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی خوراسان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی خوراسان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لەدرێژەی گوشارەکانی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سزایەکی قورسی بەسەرئەمیرحوسێن ئەفرا، لاوی کورد و خەڵکیئاشخانەی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکووردا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم لاوە کوردە بەبێ ئەوەی لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداری کردبێت، لە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی خەڵکدا دەستبەسەر کرابوو. دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری ئاشخانە، بەبێ ئامادەبوونی ئەو هاووڵاتییە لە دانیشتنەکەدا، تۆمەتەکانیتێکدانی ئەمنیەتی وڵاتوتێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی خستووەتە پاڵی. ئەم حوکمە نادادپەروەرانەیە لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوییەوە بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیەندراوە و ناوبراویش بە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.