کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر سێ هاووڵاتی کورد

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر سێ هاووڵاتی کورد 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی کورد و خەڵکی شارەکانی بجنورد و سنە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە “جەماڵ خوداڕەحمی” و “هێرش ناوگران“، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، بە تۆمەتێک کە هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە، سەرجەم حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعلیقیان بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها “مانی پێرتانی” خەڵکی بجنورد، بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕیبەری کۆماری ئیسلامی، تەبلیغ دژ بە ڕژیم و کۆبوونەە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، سەرجەم حوکمی ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.