بە پێی ڕاپۆرتەکان، “خەبات دێهدار” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی ٢١ی رێبەندان لە شاری سنە دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بە دانانی بارمتەی قورس تا کاتی کۆتایی هاتن بە کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی، ئازاد کرا. نابراو دواتر لە کۆبوونەوی دادگاکەیدا، حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ملوێن تمەن سزای نەقدی بەسەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
