بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “نەدا دەدەجانی” هاووڵاتی خەڵکی شاری قوروە حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی “ساز کردنی گروپ دژ بە ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شارستانی نیکشەهری سیستان و بەلوچستانی بەسەردا سەپێندراوە.
