کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیسلامشەهر

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیسلامشەهر

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاریئیسلامشەهرسەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٠ ساڵە، کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی لە سێدارەدانی لە ئارادایە. بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکەی بڵاو نەکراوەتەوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.