کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر ١٠٦ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر 106 هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی

بە پێی ئاماری سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا، ١٠٦ هاووڵاتی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ٣٥ کەس لەوانە حوکمی له سێدارەدانیان جێبەجێ کراوە کە زۆرینەیان لە شارەکانی ئیسفەهان، ئەلبۆرز، هەمەدان، قۆم، سمنان و چەند شاری دیکەی ئێران بووە و حوکمی له سێدارەدانی ٨ کەسیان لە لایەن دادگای تارانەوە پەسەند نەکراوە بەڵام مەترسی لەسەر گیانیان هەیە. لەم راپۆرتەدا هاتۆە که مەترسی له گیانی ٦٣ کەسی  دیکەش  هەیه  کە   لە ناکاو حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت. شایانی باسە کە لە زیندانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٤٠ دۆسییەی دیکە هەیە کە لە درێژەی ڕەوەندی پێداچوونەوەکەیاندا، گۆمان دەکرێ حوکمی له سێدارە دانیان به سەردا بسەپێ