بە پێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی کرماشان و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «سیروان شەعبانی، خۆسرەو محەممەدینیا و مەسعوود توشمالانی» سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پارێزگای کرماشانن، کە ڕێککەوتی ١٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا و لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوون. پاش چەندین مانگ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە بۆ زیندانی قزلحساری کەرەج گواسترانەوە. دواتر ناوبراوان لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە تۆمەتی «مۆحارەبە» حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.
