لە بەردەوامی گوشاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکنی مەدەنی و خوێندکاراندا، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و ورمێ، بە ناڕەوا حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپیندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەمید چەپاتی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ورمێ، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەو پارێزگایەوە، حوکمی ٦ مانگ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێندراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “پوریا نەسیری” خوێندکاری زانکۆی ئازاد لە مەهاباد، حوکمی سێ مانگ بەندکرانی تەعلیقی بەسەردا سەپێندراوە.