بە پێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، “شەهریار محەممەدی بریمانلو” خەڵکی بجنورد و تەمەن 20 ساڵ، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی 2 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی پێشوو، رێککەوتی 19ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار و پاش 8 رۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی 2ی دادگائینقلابی بجنوردەوە بە تۆمەتی “بەتلێغ دژ بە ڕژیم و تێکدانی رێوشوێنی وڵات” بە 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم ئەکرێت، بەڵام بە هۆی ناڕەزایەتی ناوبراو و پارێزەرەکەی، حوکمەکەی بۆ دوو ساڵ کەم کراوەتەوە.
