کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی زیندانی تەعزیری بە سەر مەسعوود چەمەنی لە شاری بۆکان

سەپاندنی حوکمی زیندانی تەعزیری بە سەر مەسعوود چەمەنی لە شاری بۆکان

مەسعوود چەمەنی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە کە پێشتر ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری بۆکانەوە بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیم و پێکهێنانی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.