لە رۆژانی ڕابردوودا، ٥ چالاکی تورک لە تەورێز و ١ چالاکی سنفی مۆعەلیمان لە مەشهەد لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو ٥ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سیما عەلیپوور، سالار تاهرافشار، وەحید ئەبهەری ئێرانق، نیما رادمەنش و حسێن ئیسماعیلی” لە لایەن دادگا ئینقیلابی تەورێزەوە بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم، تێکدانی بیروڕای گشتی” هەرکام حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ تەبعید بۆ شاری زاهدانیان بەسەردا سەپێندراوە. لە لایەکی دیکەوە، “ڕەزا شۆجاع مەزرەجی” مۆعەلیم و چالاکی سنفی مۆعەلیمان و هەروەها یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی ٤ی دادگای مەشهەد بە تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە ڕژیم و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
