کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی بەندکران بۆ سەر دوو سیخۆر و بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی بە هامبۆرگ

سەپاندنی حوکمی بەندکران بۆ سەر دوو سیخۆر و بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی

دوو سیخۆر و بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامی لە هامبۆرگ لە لایەن دادگای ئەو شارەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

دادگای باڵای هانسیاتی لە هامبۆرگ ئەو دوو کەسەی بە تاوانەکانی سیخۆری هەواڵگری، دارشتنی پلان بۆ هێرشکردنەسەر کەسانی سیاسی ئەو وڵاتە و هەوڵ بۆ کوشتن دادگایی کرد و سەرئەنجام حوکمی 12 ساڵ بەندکران بۆ هەردووکیانی سەپاند. شایانی باسە کە ئەو کەسانە ساڵی 2025 دەستبەسەر کرابوون و بە پێی ئەو دانپێدانانەی کە خۆیان وتوویانە، پەیوندیان لەگەڵ سپای قودسی کۆماری ئیسلامییەوە بووە و پلانی تیرۆرکردنی چەند کەسی سیاسی گرنگیان لەو وڵاتە هەبووە.