سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحدی تاران و دەوروبەر، ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ دوایین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لەژێر ناونیشانی: ” چەند خاڵێک سەبارەت بە ئاخێزی ژن، ژیان، ئازادی و هەڵوێستەکانی سەندیکا لەو بابەتەوە” بڵاو کردەوە. لەو نووسراوەیەدا هاتووە: “ئەم ئاخێزە تەنيا دژ بە حیجابی زۆرەملێ و گەشتی ئیرشاد نەبوو، بەڵکوو خەباتیشە لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرابەری ژن و پیاو لە هەموو بوارەکاندا و هەروەها گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە هەر چەشنە ستەم و چەوساندنەوەیەک، کە تا ئێستاش ئامانجی سەرەکی و بەدینەهاتووی زۆرینەی خەڵکی بێبەشی وڵاتە“. لەو بابەتەدا، وێڕای ئاماژە بە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەکە و لەوانە ٧٠ منداڵ و تازەلاو، ڕێژیمیان بە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی ئەو جینایەتانە ناساندووە. هەروەها سەبارەت بە بەشداربووانی ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیەش، هاتووە: “کرێکاران و بەتایبەتی منداڵانی بنەماڵە کرێکارییەکان، لەوانە خوێندکاران و دانشجویان، لەم ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییانەدا حزووری بەرچاویان هەبوو، ئەو لاوانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستدا و هەروەها ئەوانەش کە بە تۆمەتی ساختە و دانپێدانانی زۆرەملێ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، خۆیان کرێکار و زەحمەتکێش بوون. “لێرەدا پرسیارێکی بنەڕەتی هاتۆتە ئاراوە، ئەويش ئەوەیە کە لەگەڵ ئەم کەشوهەوای پڕ لە خەفەقان و ئەمنیەتییە و لە هەمان کاتدا پەرەسەندنی هەژاری و بێ عەداڵەتی و تاڵانکردنی سامانی گشتییە، دبێ چی بکرێت؟ وڵامی کرێکارانی شیرکەت واحدیش هەر ئەو وڵامەیە کە سەرجەم هێز و ڕێکخراو و حیزبەکانی سەر بە گوتاری سۆسیالیستی بە پرسە ئاڵۆزەکانی پەیوەست بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادی“ان داوەتەوە. خاڵە سەرەکییەکانی ئەم وەڵامە چین؟
پێویستەدروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” وەک هەوێنی یەکگرتوویی کە لەسەر دابینکردنی مافی یەکسان و ڕاستەقینە بۆ ژنان پێداگریی دەکات، بپارێزرێت. پێویستە وشەی “ژیان” بەجۆرێک مانا بکرێتەوە کە دروشمی “نان، کار، ئازادی، حکوومەتی شۆڕایی، لێبکەوێتەوە“. ئازادیش سەرەنجام دەکرێ بە ڕزگاریی ئابووریی لێکبدرێتەوە. بۆ دابینکردنی هەموو ئەمانە پێویستە هەڵوێستە سیاسییەکان و داواکارییە ئابووریی، عەداڵەتخوازانە و دێموکراتیکەکانی بزووتنەوەی چینی کرێکار زاڵ ببێت. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە چینی کرێکار (لەوانە کرێکارانی خانەنشین و پلە نزمەکانی موعەلیمان و کارمەندان) هاوپەیمانەکانی خۆی، واتە بزووتنەوەکانی ژنان، لاوان، دادخوازان، چالاکانی ژینگەپارێز و هەروەها مافە پێشێلکراوەکانی نەتەوە ستەم لێکراوەکان بە باشی بناسن، لەگەڵیان کارلێک و هاوکاریی و هەماهەنگی بکەن و سەرەنجام یەکبگرن. چینی کرێکار ناتوانێ ئەو پێگەیە بەدەست بهێنێت، بەمەرجێک لە هەموو ئەزموون و دەستکەوتەکانی پێشووی خۆی و هاوپەیمانەکانی سوود وەرنەگرێت، لە ئاستێکی سەراسەریدا لەباری چینایەتی و سیاسییەوە خۆی ڕێکنەخات و لە هەمان کاتدا بە کردەوە سەربەخۆیی خۆی لە دەوڵەت و خاوەنکار و هێزە دژە کرێکارییەکان نەپارێزێت. لەسەر ئەو بنەمایەیە کە کرێکارانی شیرکەت واحد جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕزگاربوون لە کۆت و بەندەکانی ئێستا، بە تەنیا لە شەقام و بەبێ بەشدارییکردنی زۆرینە و یەکگرتووانەی چینی کرێکار بە گشتی، مومکین نابێت. ئەوان پێشتریش ئەم ڕاستییەیان باسکردووە و سەرلەنوێ جەختیان کردووەتەوە کە چینی کرێکار بە یەکگرتوویی و ڕێکخراوبوون و سەربەخۆبوون بەهێز دەبێت و بەبێ ئەوە لە ئاست چینە خاوەن سەرمایە و دەسەڵاتدارەکاندا شکست دەهێنێت. کرێکارانی سەندیکا هەروەها ئەوەیان وەبیر هێناوەتەوە کە ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانی وەک شۆڕا ئیسلامییەکانی کار و خانەی کاریگەر، بەتەواوی لەپێناو بەهێزکردنی ئەو نیزامە سەرمایەداری و دژە کرێکارییەی ئێستادا کە تێیدا سوودمندن، بە هەموو ئەو ئیمکاناتەی کە دەسەڵات خستوویەتە بەردەستیان، بەشێوەیەکی هەمە لایەنە خەریکی کۆنترۆڵکردنی کرێکارانن. ئەوان هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە کە چ لە پێش بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و چ لە دوای بزووتنەوەکە تاکو ئێستا، گەلێک جار سیاسەت و ڕێوشوێنە فریوکارییەکانی ڕێکخراوە دەستکردە دەوڵەتییەکان و هەوڵی سەرکوتگەرانەی هێزە ئەمنییەتییەکان و سیناریۆ ساختە و دووبارەبووەکانیان مەحکووم کردووە. کرێکارانی سەندیکای واحد نووسیویانە کە سەرکوتگەران ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسووڕاوان و نوێنەرانی کرێکاران و مامۆستایان، لەوانە ئەندامانی سەندیکای واحدیان بەر لە ڕۆژی جیهانی کرێکاری ١٤٠١ و دوای ئەو ڕۆژەش دەستبەسەر کردووە و بە تۆمەتی جۆراوجۆر و سزای قورس لە زیندانەکاندا ڕاگرتووە. ئەم کرێکارانە لە کۆتاییدا جارێکی تر جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە “چارەی کرێکاران و زەحمەتکێشان تەنیا یەکگرتوویی و ڕێکخراوبوونە“. کرێکارانی سەندیکای واحد لە دوا ڕستەی ئەو وتارەدا، هیواداریی خۆیان بۆ وەدیهاتنی دادپەروەری لە ئێران و لە سەرانسەری جیهان دووپات کردووەتەوە. هیوای ئەم کرێکارانە بۆ بەرقەراربوونی دادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێران، واقیعییە. خەباتیڕوولەگەشەیکرێکارانوزەحمەتکێشانلانیکەملەبەفرانباری٩٦ەوەهەتائەمڕۆ،ئاسۆیدۆخیڕوولەداڕمانیڕێژیموشکستهێنانیهێزەڕاستڕەووڕاستەتوندڕەوەکانوهەروەهابێتواناییبۆرژوازییجیهانییپشتیوانیڕاستەوخۆوناڕاستەوخۆیکۆماریئیسلامیوئیمکانیدامەزراندنیحکومەتێکیپاڵپشتوپارێزەریبەرژەوەندییەکانیکرێکارانوزەحمەتکێشانیڕووناکترکردووتەوە،