کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سەرکەوتنێکی تر بۆ چینی کرێکاری ئامریکا

ئەندرۆ کومو، فەرمانداری نیویورک، رۆژی ٢٢ی ژوئیە بەرابەر لەگەڵ ٣١ ی مانگی پوشپەڕ لە کۆنفڕانسێکی خەبریدا ئاکامی هەڵسەنگاندنی هەیئەتی ٣ کەسی توێژینەوە سەبارەت بە بارودۆخی حەقدەستی کرێکارانی خۆراکی ئامادەکراو ناسراو بە فست فودی راگەیاند. ئەو وتی کە هەیئەتەکە داواکاریی ئەم کرێکارانەی لەسەر بنەمای لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلاری لە کاتژمێرێکدا بە مەعقول زانیوە و تەوسیەی زیاد کرانی حەقدەستەکانی کردوە. ئەو وتی کە سەرجەم کرێکارانی فست فود لە ویلایەتی نیویورک دەبێ شاملی ئەم زیاد کردنە بن. ئەو وتی کە تەرحی زیاد کردنی موزد سەرەتا لە گەورەشاری نیویورکەوە پیادە دەکرێت. کوموسیۆنی کاری ویلایەتەکە، کە هەڵبژێردراوی خودی فەرماندارە، دەبێ ئەم تەوسیە تائید بکات و پێش بینی دەکرێت کە ئەم کارە بەزوویی ئەنجام ئەدات. ئەم زیاد کرانی حەقدەستە دەمێک ساڵە وێنەی نەبووە. لە هەنگاوی یەکەمدا ٥٠٠ هەزار کەس لە کرێکارانی کۆمەڵگە خۆراکیە گەورەکانی وەک ماکدوناڵد و رێستوڕانە مام ناوەندەکان لەم زیاد بوونی حەقدەستە بەهرەمەند دەبن.497گەورەشاری نیویورک لەباری زیاد کرانی حەقدەستی کرێکارانی کەم داهاتەوە پەیڕەوی لە شارە گەورەکانی تر دەکات. لەم شارەدا لانیکەمی حەقدەستی کرێکارانی فست فود لەچەند مەرحەلەدا لە ٨ دۆلار و ٧٥ سێنتەوە لە کاتژمێرێکدا دەگاتە ١٥ دۆلار. لە شارەکانی سانفرانسیسکۆ و لوس ئانجلێس و سیاتلیش ئەم پرۆسەیە بۆ کرێکارانی فست فود بەڕێوەدەچێت. لە سیاتل پێشتر کرێکارانی کەرتی گشتی توانیبویان لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا وەربگرن. هەڵسوڕاوانی کرێکاری بڕیار لەباری زیاد کرانی رەسمی لانیکەمی حەقدەست لە نیویورک بە دەستکەوتێک بۆ بزوتنەوەی لانیکەمی حەقدەست لە قەڵەم ئەدەن، بەڵام وەبیری دێننەوە کە زیاد کرانی مەرحەلە بە مەرحەلە لەگەڵ داواکاری کرێکارانی کەم داهات کە خوازیاری زیاد بوونی خێرای لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدان نایەتەوە. ئەوان دەلیل دێننەوە کە ٣ ساڵی دەوێت تا ئەم زیاد بوونی حەقدەستە بە یاسایی بکرێت و لەم ماوەیەشدا تەوەڕوم بەشێکی تر لە ئەرزشی بەرهەمهاتویان هەڵدەلوشێ.بزوتنەوەی لانیکەمی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا چەند ساڵ لەوەپێش لەنێو بەملیۆن کرێکاری فست فود دا دەستی پێکرد. ئەم بزوتنەوەیە لە نێو خودی کرێکارانی کەم داهاتەوە هەڵقوڵا کە زۆربەیان ژنن و لە ڕوانگەی ڕەسمیەوە نا ڕێکخراو بەحێساب دێن. بەڵام زنجیرەی خەباتی سەرتاسەری و وشیارانەیان نیشانیدا کە ئەم کرێکارانە لە دەرەوەی چوارچێوەی یەکێتیەکان و لە ریزی خۆیاندا بونەتە خاوەنی مەحافلی کرێکاری و ڕێبەرانی لبڕاو و موسەمەم. دوای چەندین و چەند مانگرتنی سەرکەوتو، خۆپیشاندانی گەورە و بەدەستهێنانی پشتیوانی لە نێوخۆ و دەرەوەی ئامریکا یەکێتیەکان، بەشێک لە حیزبی دیموکراتی ئامریکا و ژمارەیەک لە گەورە سەرمایەدارەکان کێشران بەشوێن بزوتنەوەکەدا. هەڵبەت ڕاگەیەنەرەکانیان بۆ پشتیوانی ئەم بەشەی بۆرژوازی لە زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست تەنیا باسی هۆکاری ئابووریان کردوە و دەکەن. ئەوان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ڕکود لە بەرهەمهێناندا ڕیشەی لە لەخوارەوە بوونی توانایی کڕینی کرێکاراندایە. ئەوان بۆ دەرخستنی ڕاستی بۆچونەکانیان لەو ئامارگیریانە کەڵک وەدەگرن کە دابەزینی توند لە توانایی کڕینی کرێکاران لە ساڵی ٢٠٠٨ بەملاوە نیشان ئەدەن. هێندێک لە ئامارەکانیان دەریدەخات کە بەملیۆن کرێکار لە ئامریکا تەنانەت توانایی کڕینی لانیکەمی پێداویستیەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیشیان نییە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەم دواییەی بەشی مەسکەن تەنانەت ئەو بنەماڵانەی کە ژن و پیاوی بنەماڵەکە هەردوکیان کاردەکەن دانی کرێی ئاپارتمانە مامناوەندەکانی زۆربەی شارە گەورەکانی ئامریکایان بە زەحمەت بۆ ئەدرێت. ڕاپۆرتی مەربوت بە بێ ماڵ و مەسکەنەکان نیشانی ئەدات کە ژمارەیەک لە کەسانی بێ ماڵ و مەسکەن کرێکارانێکی شاغڵن کە حەقدەستەکانیان بەشی ئیجارەی ماڵێکی مامناوەند ناکات. هێزە چەپ و کومونیستەکان ئەم هۆکاری ئابووریانە بۆ پشتیوانی بەشێک لە بۆرژوازی و رێکخراوەکانیان لە لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا بە واقعی دەزانن، بەڵام دەلیل دێننەوە کە ئەم پشتیوانیانە هۆکاری سیاسیشی هەیە. ئەوان باسی نیگەرانی قوڵی خاوەنانی شیرکەتە چەند میلیەتیەکان، کاربەدەستانی دەوڵەتی و ئەمنیەتی سەبارەت بە مەترسی ئاخیزی جەماوەری لە ویلایەتە یەکگرتوەکان دەکەن. توێژینەوەکانیان نیشانی ئەدات کە نایەکسانی نجومی روو لە زیاد بوون لەنێوان کرێکاران و خاوەنانی سەرمایەدا، دابەزینی توند و یان لەبەین چوونی یارمەتیە دەوڵەتیەکان، هاتنەخواری ئیستانداردی ژیان کە جاری وا هەبووە یەکسان بووە بە ژیانی ٤٠ ساڵی رابردو، ناکارایی سیستمی بیمەی دەرمانی و مەسکەنی ئیمن و گونجاو، لاواز بوونی زۆری ئەمنیەتی پیشەیی و بێ هیوایی بە داهاتو قین و توڕەییەکی لەحاڵی کوڵانی لەنێو کرێکارانی ڕەش پێست و پشتیوانانی بەردەوام روو لە زیاد بوون لەنێو سپی پێستەکاندا لەدژی هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی پۆلیس لە شارەکانی فرگوسن و بالتیمور دەرخستوە. بەڵام شکڵە ئاساییەکانی بۆ نمونە لە مانگرتنی تا ڕادەیەک سەرکوتوانەی کرێکارانی بەشێک لە پاڵاوگەکانی موجتەمەعە گەورە نەوتیەکانی وەک شل و شێرکەتی نەوتی بریتانیادا خۆی نیشان داوە. بەرەو ئەوە دەچێت مانگرتنی لەم شێوەیە بەرۆکی موجتەمەعە گەورەکانی مخابرات وەک ویرزونیش بگرێت.کرێکارانی ئەم موجتەمەعە لەم دواییانەدا دەنگیان بە مانگرتن بۆ دیفاع لە ئیمنی پیشەیی، بیمەی دەرمانی و پاراستنی ئاستی مەزایای خانەنشینی داوە. هێندێک لە موتەمەعی سەنعەتی شیرکەتە گەورەکان هەبون کە زیاتر لە دوو دەیەیە هیچ مانگرتنێک تێیاندا رووی نەداوە مەگەر ئەوەیکە بە دەرکردنی بە کۆمەڵی کرێکارانی مانگرتو کۆتایی هاتبێت.سەرەڕای تەبلیغاتی زۆر، ئابووری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا هێشتا لە قەیران دەرنەچوە. ئاماری بێکاران تەنیا لە بەم هۆیە کەم بۆتەوە کە دەرسەدێکی زۆر لە کەسانی خوازیاری کار بێ هیوا بوون و بە جێگای کاریابی بێهودە گەڕاونەتەوە بۆ کۆلیژ و زانکۆکان و یان بوونەتە خانەدار. هەرئێستا کرێکاران بەشێوەی مامناوەند ٩ لەسەد کەمتر لە ساڵی ٢٠٠٨ حەقدەست وەردەگرن. خەبات بۆ زیاد بوونی خێرای لانیکەمی حەقدەست بۆ ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا، کە بوەتە بزوتنەوەیەک، لەسەر ناوەرۆکی ئەم ڕاستیە دژوارە ئابووریە پێکهاتوە و لە قینی کۆمەڵایەتی چینی کرێکاردا خۆی دەرخستوە. بۆرژوازی بە زیاد کردنی قۆناغ بە قۆناغ و ساڵ بە ساڵی لانیکەمی حەقدەست خەریکە هەنگاو بە هەنگاو لە بەرانبەریدا پاشکەشە دەکات. کاربەدەستانی پلە بەرز و ڕاگەیەنەرەکانی خەتی ڕەسمی هەوڵ ئەدەن ئەم پاشەکشەیە بشارنەوە و زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست بگەڕێننەوە بۆ لوتفی خاوەنانی دەسەڵات. بەڵام راستیەکی حاشا هەڵنەگر نیشانی ئەدات کە هەر ڕادەیەک لە ڕێژەی داسەپاندنی زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست بەسەر بۆرژوازیدا تەنیا لە کاناڵی خەباتی ژنان و پیاوانی کرێکارەوە لە شکڵی جۆراو جۆردا ئیمکان پەزیرە.