کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەرکەوتنی ناڕەزایەتی کرێکارانی قیبرس

سەرکەوتنی ناڕەزایەتی کرێکارانی قێبرێس

فیدراسیۆنی جیهانیی ئیتحادییە کرێکارییەکان، پشتیوانیی خۆی لە سەرکەوتنی ناڕەزایەتی کرێکارانی قیبرس بۆ وەرگرتنی یارمەتی مەعیشەتی ڕاگەیاند.

 کرێکارانی قیبرس پاش ناڕەزایەتێکی بەهێزی چەند رۆژە، سەرکەوتوون و دەوڵەت ناچار کرا کە گەڵاڵەییارمەتی مەعیشەتیجێبەجێ بکات. ئەم یارمەتیه سازوکارێکە کە بەپێی ئاستی هەڵاوسان، مووچەی کرێکاران بە شێوەیەکی ئوتوماتیک زیاد دەکات و هێزی کڕینی کرێکار بەرز دەکاتەوە. دەوڵەتی قیبرس لە سەرەتادا دژی ئەوەبوو کە ئەم گەڵاڵەیە بچێتە پەرلەمان، بەڵام کرێکاران لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوە مەدەنی و خوێندکارییەکان دەستیان دایە نارەزایتکی گشتی. ئەم خۆپیشاندانانە بەرەبەرە پەرەی سەند و بووە بەشێک لە کێشەیەکی فراوانتری کۆمەڵایەتی و سیاسی.