کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەرکەوتنی شاخەوانانی سەقز بۆ سەر چیای ئاویەر

سەرکەوتنی شاخەوانانی سەقز بۆ سەر چیای ئاویەر 3

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، گروپی شاخەوانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەوزی سەقز، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی یادی سێ شەهیدی ژینگەی ئاویەر، بە سەر ئەو چیایەدا سەرکەوتن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خەڵک، ئەنجومەنەکانی شاخەوانی لە کوردستان و ئێران و هەروەها ژینگەپارێزانی وڵات، بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی شەهیدانی ژینگەی کوردستان، لە سەرانسەری کوردستان و ئێران و بە تایبەت لە چیای ئاویەر، چەندین چالاکیان بەڕێوە بردووە و پەیمانیان لەگەڵ ئەو ئازیزانە نوێ کردووەتەوە.