کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران لە کەنداوی فارس لەلایەن یەکێتیی ئورووپاوە

محکومیت حملات رژیم ایران در خلیج فارس توسط اتحادیه اروپا1

یەکێتیی ئەورووپا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، هێرشەکانی ڕژێمی ئێرانی دژیهاوبەشە ستراتیژییەکانیخۆی لە ناوچەی کەنداوی فارس بە توندی سەرکۆنە کرد.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: “هێرشەکانی ڕژێمی ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئێمە هاوسۆزی خۆمان بۆ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات) و عومان دەردەبڕین کە بەهۆی ئەم هێرشانەوە زیانیان بەرکەوتووە. ئاسایشی ئورووپا و کەنداوی فارس پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە.” هەروەها یەکێتیی ئورووپا ڕایگەیاند: ئامادەیە بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکان و دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بەشداری بکات.