کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

 سەرلێشێواوی ستڕاتێژی، ململانێی باندە حکوومەتییەکان، پێشڕەوی ئاخێزی شۆڕشگێڕانە

01000000 0aff 0242 707c 08dc92a6

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

 سەرلێشێواوی ستڕاتێژی، ململانێی باندە حکوومەتییەکان، پێشڕەوی ئاخێزی شۆڕشگێڕانە

یەکەم: سەرکەوتنی خەڵک لە بایکۆتی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکاندا: ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، گەڕی دووهەمی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن، یەکێک بوو لە بێ ڕەونەقترین شانۆکانی هەڵبژاردن لە ژیانی ٤٥ ساڵەی سیاسی کۆماری ئیسلامیدا. لەم پڕۆسەیەدا، بە پێی ئەنجامە فەرمییەکان،مەسعوود پزیشکیانوەک سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران دەستنیشان کراوە. گومان لەوەدا نییە کە ئاماری واقیعی هەرگیز لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە لە هیچ بوارێکدا و بە تایبەت لە پرسی هەڵبژاردندا ڕاناگەیەندرێت.  واقیعییەتی ڕێژەی بەشداریکردن دەبێ لەو چۆڵی و بێدەنگییەی کە بەسەر ناوەندەکانی دەنگداندا زاڵبوو، ببینرێت، دەبێ لەوەدا ببینرێت کە تەنانەت ئامارە ساختە و دەستکاریکراوەکانیش نەیانتوانیوە ڕێژەی بەشداریکردن لە گەڕی یەکەمدا زیاتر لە ٣٨و لە گەڕی دووەمدا کەمێک زیاتر لەو ڕێژەیە ڕابگەیەنن. تەنانەت ئەو دەنگانەش کە لە بەرژەوەندی کاندیدی ڕیفۆرمخوازانی حکوومەت خرایە سندووقەکانی دەنگدانەوە، ئەگەرچی ئاوێتە بوو لەگەڵ خۆشباوەڕی، بەڵام لە هەمان کاتدا مۆرکی نەفرەت و بێزاری لە خامنەیی و دارودەستەکەی پێوە دیاربوو. ئەوەی لەم شانۆی هەڵبژاردنەدا ڕوونتر بووەوە، بریتی بوو لە کێبڕکێی باڵە بناژۆخوازەکان بۆ کۆنترۆڵی زیاتر بەسەر سەرچاوەکانی دەسەڵات و ئەگەری دوورخستنەوەی ڕکابەرەکانیان. بە تایبەت ئەگەر ئەم کێبڕکێیانە بخەینە چوارچێوەی پرسی جێنشینی خامنەیی و درێژەی تەمەنی حکوومەتی ئیسلامییەوە، ململانێی نێوان باڵی قاڵیباف و جەلیلی و وەرنەگرتنەوەی کاندیداتۆری و هەروەها کۆدەنگی ئەوان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، ڕوونتر دەبێتەوە. دوای سەرکەوتنی کاندیدی ڕیفۆرمخوازانی حکوومەتی لە هەڵبژاردنەکاندا، ناکۆکی و ململانێی ئەوان لە ڕاگەیەنەرەکاندا گەیشتە ئاستێکی بێ وێنە. ئەو هەڵبژاردنە لە بنەڕەتدا ململانێی نێوان باڵەکانی ناو دەسەڵات لە لایەک و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە لایەکی دیکەوە بوو بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانەکانی سەرچاوەگرتوو لە حکوومەتی ئیسلامی. هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانە سەبارەت بە لەخوارەوەبوونی ڕێژەی بەشداریکردن و دەنگە پووچەکان، نیشانی دەدات کە ئەم شانۆی هەڵبژاردنە، ڕیفراندۆمینایەکی لێبڕاوانە بوو لە دژی کۆماری ئیسلامی و کۆمەڵانی خەڵک براوەی ئەم گۆڕەپانەن.

دووەم: هاتنە مەیدانی ڕیفۆرمخوازانی حکوومەت بەمەبەستی دەربازکردنی ڕژێم: سیناریۆی خامنەیی و  تاقمی جێگەی متمانەی ناوبراو لەم قۆناغەدا، بريتييە لە کەڵک وەرگرتن لە ڕیفۆرمخوازانی حکوومەتی بۆ دەربازکردنی ڕژێم لە گێژاوی ئەو قەیرانانەی کە لە هەموو لایەکەوە بەرۆکیان پێگرتووە. لەم سیناریۆیەدا، ڕیفۆرمخوازان وەک ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانانە بەکار دەهێنرێن کە مەترسین لەسەر بوونی ڕێژیم و لە باشترین حاڵەتدا هەمان ڕێچکە دەپێون کە لە ڕابردوودا وەک پێشخزمەتی نیزام پێوابوویان. گومان لەوەدا نییە کە ئەرکی ئەوان کۆمەک کردن بە مانەوەی ڕێژیمی ئیسلامییە، هەربۆیە هیچ ڕۆڵێکیان لە داڕشتنەوەی داهاتووی سیاسی ئێراندا نابێت. ئەوانەی کە لەم گاڵتەجاڕەدا هیوایان بە پزیشکیان بەستووە و دەنگیان پێداوە، خولی سەرۆکایەتی پزیشکیانیش ئەزموون دەکەن و دەبینن کە ئەو هەژاری و نەهامەتی و ستەم و سەرەڕۆییەی کە ژیانی ئەوانی کردووەتە دۆزەخ، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە قووڵ و چارەهەڵنەگرە پێکهاتەییانەی تەواوەتی نیزامی دەسەڵاتدار کە پارێزەری دواکەوتووترین فۆرمەکانی چەوسانەوەی سەرمایەدارییە و بە هێنانە مەیدانی کۆنە بناژۆخوازێک لەژێر ناوی ڕیفۆرمخوازی ئەمڕۆدا، هیچ شتێک لە واقیعە تاڵەکانی ژیانی ئەوان ناگۆڕێت. پێکهاتەی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامیدا، وەک لە یاسای بنەڕەتی ڕێژیمدا کۆکراوەتەوە، لەسەر بنەمای زەوتکردنی مافە سەرەتاییەکانی خەڵک دامەزراوەبڕبڕەی پشتی ئەم یاسایە “ئەسڵی وەلایەتی موتڵەقەی فەقییەئەسڵێکی کە دەسەڵاتێکی موتڵەق دەدات بە وەلی فەقی و سەرجەم ئەو ئۆرگانانەش کە بە ڕواڵەت هەڵدەبژێردرێن، ئۆرگانێکی بێدەسەڵات دەبن کە کاریان تەنها بریتییە لە ڕازاندنەوەی ڕواڵەتی چەوسێنەر، سەرکوتگەر و جیایی کارانەی دەسەڵاتی ئیسلامی. بەڵام بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی پزیشکیان هیچ تەباییەکیان لەگەڵ ئەوەی کە ناوبراو بە کردەوە لەدەستی دێت نابێت، بە تایبەت لە دۆخێکدا کە لە بواری سیاسەتی ناوخۆدا، خامنەیی و دام دەزگای ڕێبەریی، هەر چەشنە پاشەکشەیەکی واقیعی لەسەر بەستێنی ئەو قەیرانە شۆڕشگێڕانەی ئێستا، بە واتای داڕمان و لەناوچوونی نیزام دەزانن. بەم شێوەیە دەوڵەتی پزیشکیان ناچارە سیاسەتەکانی خۆی نەک تەنها لەگەڵ دەزگای وەلایەت و بازنەی بەرتەسکی دەسەڵات، بەڵکوو دەبێ لەگەڵ پەرلەمانێکی کە بەزۆری پێکهاتووە لە بەرەی پایەدارییەکان و هەروەها لەگەڵ شۆڕای شارەکەیان لە پایتەخت و لەگەڵ دەسەڵاتێکی دادوەری ئیدئۆلۆژیکی پەیڕەوی ڕێبەر، هاوتەریب بکات. جگە لەوەش ئاماژەگەلێک لە باڵە جۆراوجۆرە ئاتەش بە ئیختیارەکان،دەوڵەتی سێبەرو تاقم و گرووپە ئیدئۆلۆژییەکانی سەر بە بناژۆخوازان بەرچاو دەکەوێت کە پێیان ناوەتە ناو مەیدانی ململانێی دەستبەسەرداگرتنی پۆستەکانی دەسەڵات و هەندێکجار تەنانەت پێملی نەرمی نواندنی قارەمانانەی خامنەییش نابن. کۆی ئەو هۆکارانە، هەلومەرجێکی ئاڵۆز لە داهاتوودا دەخوڵقێنێت، بەڵام ئەوەی کە ئاشکرایە ئەو واقیعییەتەیە کە بە هاتنەسەرکاری پزیشکیان، نابێ چاوەڕوانی گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بکرێت، مەگەر ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەلایەن بزووتنەوە جەماوەرییەکان لە خوارەوە بەسەر حکوومەتدا بسەپێندرێت.

سێیەم: پاشەکشەکردن لە سیاسەتی دەرەوەدا: یەکێکی دیکە لەو پرسانەی کە ڕژێمی خستۆتە دۆخێکی هەستیارەوە، بريتييە لە سیاسەتی دەرەوە. لەو بوارەدا کۆمەڵێک ڕاستی حاشا هەڵنەگر بوونیان هەیە کە دەریدەخەن کۆماری ئیسلامی، زۆر دڵخۆش نییە بە هاوپەیمانی لەگەڵ ڕووسیا و چین. دەوڵەتی ڕووسیا لە سووریا بە کردەوە لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیل هاوکاری دەکات بەمەبەستی گوشار خستنەسەر کۆماری ئیسلامی بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە. ڕووسیە و چین لە پرسی ئیدیعای سەروەریی بەسەر سێ دوورگەی کەنداودا، لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هاودەنگن. ئەگەرچی دەوڵەتی چین بە کەڵک وەرگرتن لە نەوتی هەرزانی کۆماری ئیسلامی، دەستی بە سەرچاوەیەکی داهاتی زۆر و زەوەند گەیشتووە، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم شاهیدی ئەوەن کە دەوڵەتی چین سەرەڕای بەستنی گرێبەستێکی بیست و پێنج ساڵە، بەرژەوەندی ئابووری و ستراتژیکی خۆی لەگەڵ ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەبی دەوڵەمەند و خاوەن نەوتی کەنداوی فارس، ناکاتە قوربانی پێوەندییەکی سنووردار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. ئاشکرایە کە مەسعوود پزیشکیان لەگەڵ جەواد زەریف دەیانویست ئەو پەیامە بۆ جیهان و بەتایبەت دەوڵەتی ئەمریکا و یەکێتی ئورووپا بنێرن کە دەوڵەتەکەی ناوبراو هەوڵدەدات لاپەڕەیەکی نوێ لە کارلێککردن لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە هەڵبداتەوە. بەڵام مەسەلەی کۆمەک کردنی ڕژیم بە ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراین، پشتیوانیکردنی لە حیزبوڵڵا و بەرەی خۆڕاگریی لە دژی ئیسرائیل و مەترسی تەشەنەسەندنی شەڕ بۆ ناوچەکە لە ئەگەری پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، سیاسەتی گوشاری وڵاتانی ئورووپایی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بە تایبەت لە پێوەندی لەگەڵ سیاسەتی ناوەکی کۆماری ئیسلامی و هەروەها دۆخی ناڕوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، سەرجەم ئەمانە دەستیان داوەتە دەستی یەک و لە کە هەلومەرجێکدا کە کۆماری ئیسلامی لە دۆخێکی لاوازی سیاسەتی دەرەوەدا لە حاڵی پاشەکشەکردن دایە، پرۆسەی کارلێککردنی، لەگەڵ کێشەیەکی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە.

چوارەم: ئاسۆی شۆڕش: پێشهاتەکانی ئەمڕۆی وڵات تەنها لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەزگای وەلایەت و دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکار و دادوەریی سەر بەو وەلایەتە دا بەرتەسک نەبۆتەوە. ئەکتەرێکی سەرەکی لە سیاسەتی ئێستای ئێراندا، بريتييە لە حزوور و کاریگەری و هێزی بەردەوام لە ڕوو لە گەشەی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی، کە مۆرکی خۆی لەسەر هەموو پێشهاتەکان بەجێدەهێڵێت. لە دوو گەڕی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییانە دا، ڕۆڵی ئەم بزووتنەوەیە لە ڕێبەرییبزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردنو سەپاندنی گۆشەگیرییەکی سیاسی بێوێنە بەسەر دەسەڵاتدا، زۆر بەرچاو بوو. ڕاستییەکی تری حاشاهەڵنەگر ئەوەیە کە پێشهاتە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی ئێستای کۆمەڵگای ئێران، لە ژێر کاریگەری سەرکەوتنیشۆڕشی فەرهەنگییکۆمەڵانی خەڵکی ئێران لەسەر بەستێنی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینادایە. هاوکات لەگەڵ ئەمشۆڕشە فەرهەنگییەدا، بزووتنەوەی چینایەتی_داواکاریی تەوەریش بەتەواوی هێزەوە بەرەو پێش دەچێت. هەڵوێستی هەڵسووڕاوانی سنفی لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن و پێداگرییان لەسەر دروشمە داواکاریی تەوەرەکانی وەک پێویستی پێکهێنانی سەندیکا و ڕێکخراوە سنفییە کرێکارییەکان، جەختکردنەوە لەسەر دروشمی ئازادی زیندانیانی سیاسی و ویست و داواکارییەکانی تر، گرنگی و قورسایی بزووتنەوەی داواکاریی تەوەر نیشان دەدات کە دەتوانێت لە کەلێن و قووڵبوونەوەی قەیرانەکان لە سەرەوە بەمەبەستی گەشە و پەرەسەندنی خۆی، کەڵک وەربگرێت. گوشاری بزووتنەوەکە لە خوارەوە لەسەر بەستێنی پەرەسەندنی قەیرانەکان لە سەرەوە، کۆمەڵێک ئەگەر و ئیمکانی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە. ئاشکرایە کە ئەم ئامانجە لە ناو سندووقەکانی دەنگدانی ژێر دەسەڵاتی وەلایەتی فەقی و سپای پاسداران، یان بە پشتبەستن بە سەرۆک کۆمارێکی بناژۆخوازی کە بەشێوەی مەسڵەحەتی بۆتە ڕیفۆرمخواز، بەدی نایەت. بەبێ تێکشکاندنی دام و دەزگاکانی سەرکوت و بەبێ لەکارخستنی پێکهاتەی برۆکراتیکی دەوڵەتی لە ڕێگەی خەباتێکی کۆمەڵایەتی و مەدەنی بەربڵاو و ڕووخاندنی دەسەڵاتی موتڵەقەی وەلایەتی فەقی بە شۆڕشی جەماوەریی کۆمەڵانی خەڵک، ناتوانرێت ڕێگا بۆ پێکهاتنی ناوەندەکانی دەسەڵاتی زۆربەی هەرەزۆری کۆمەڵگا خۆش بکرێت و سەرەنجام دامەزراوەکانی دەسەڵاتی جەماوەر لەسەر وێرانەی پێکهاتەکانی ستەم و سەرەڕۆیی مەزهەبی،  دابمەزرێت.

پێنجەم: گرنگی بزووتنەوەی داواکاریی تەوەر: حزووری بەهێزی بزووتنەوەی کرێکاریی، بزووتنەوەی ژنان، خانەنشینان، مامۆستایان، پەرستاران، دادخوازان، داکۆکیکارانی ژینگە، بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و نەتەوە ستەملێکراوەکان، لە دەوری داخوازییە تایبەتەکانی ئەم بزووتنەوانە و داخوازییە هاوبەش و گشتگیرەکانیان، ڕەمزی سەرەکی ئاراستەکردنی هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەی ئێستای ئێرانە بەگوێرەی بەرژەوەندیی زۆرینەی کۆمەڵگا. جەماوەرێکی کە لەژێر گوشارەکانی بژێوی ژیاندا وەگیان هاتوون، هیچ ڕێگایەکی تریان نییە جگە لەوەی کە پێویستە بۆ دەربازبوون لەو دۆزەخەی کە ڕژێمی ئیسلامی دروستی کردووە، قۆڵی هیمەتی لێ هەڵبماڵن و لێبڕاوانەتر لە هەمیشە، نەبەردی چارەنووسسازی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا، لە دژی سەبەبکاران و خوڵقێنەرانی ئەم هەژاری و نەهامەتیانە، بەرەوپێش ببەن. بەڵام ڕێژیم لەلایەکەوە نەیتوانیوە وەڵامی ئەو داخوازیانە بداتەوە و هەر خەبات و ناڕەزایەتییەک لەو پێناوەدا بە توندی سەرکوت دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە، ئەم تێڕوانینەی ڕێژیم، هەم ویست و داخوازیی بزووتنەوەکان بە سیاسی دەکات و هەم بزووتنەوە داواکاریی تەوەرەکان دەکات بە خەباتێکی ڕۆژانە و بەردەوام. خەباتێکی کە ڕێکخراو و ڕێبەریی بزوتنەوەکان لە ناخی خۆیدا شکڵ پێدەدات و پێشمەرجەکانی دامەزراندنی دەسەڵاتی سیاسی لە لایەن زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگاوە دابین دەکات. دەسەڵاتێکی سیاسی زۆرینە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و بەرابەر و بەدوور لە هەر چەشنە ستەم، چەوساندنەوە، هەڵاواردنی چینایەتی، ڕەگەزی و نەتەوایەتی، کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای ئازادییە سیاسییە بێ شەرت و مەرجەکان و دێموکراسییەکی هەمەلایەنە لە بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا، کۆمەڵگایەکی کە تیایدا گەشە و بەرەوپێشچوونی ئازادانەی هەر تاکێک، مەرجی گەشە و بەرەوپێشچوونی ئازادانەی هەمووانە. هەربۆیە گومان لەوەدا نییە کە پێداویستییەکانی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی لەو چەشنە لە سبەی ڕۆژی دوای نەمانی کۆماری ئیسلامیدا، لە ڕێگەی ڕێکخستنی قووڵ و بەربڵاوی بزووتنەوەی داواکاریی و لە خەبات و ناڕەزایەتییەکانی ئەمڕۆدا پێکدێن.

شەشەم: مەترسی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعی غەززە لە لایەن دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیلەوە بێ پسانەوە بەردەوامە. ژمارەی کوژراوەکانی ئەم شەڕە نابەرابەرە ٣٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە کە زیاتر لە ١٥ هەزار کەسیان منداڵن. ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە دەگوزەرێت، نەک شەڕێکی دوولایەنە بە مانا ڕاستەقینەکەی، بەڵکوو جینۆسایدێکی بە ئەنقەستە لەلایەن ئەرتەشی فەرمی وڵاتێکەوە بۆ لەناوبردنی خەڵکی فەلەستین. دەوڵەتی ئیسرائیل کە لەژێر گوشاری توندی بیروڕای گشتی جیهان و چین و توێژە پێشڕەو و پێشکەوتنخوازەکانی کۆمەڵگەی ئیسرائیلدایە، بە شێوەیەکی ڕیاکارانە چووتە ناو دانوستانەکانی ئاگربەست و بە کردەوەش بەردەوامە لە کێڵانی کەرتی غەززە و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاع. دەوڵەتی ئێستای ئیسرائیل کە مانەوەی بەستراوەتەوە بە شەڕ و پاراستنی باردۆخی شەڕ و ئامادەباشی نیزامی، ئامادەکاری دەکات بۆ شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵا لە لوبنان پاش کۆتایی شەڕی غەززە. ئەگەرچی بەرژەوەندیی زلهێزەکان لە بەرپاکردنی شەڕێکی بەتەواو مانادا نییە، بەڵام ناکرێت مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی لەو شێوەیە کە بێ گومان بەربڵاوتر و وێرانکەرتر دەبێت لە شەڕی غەززە، لەبەرچاو نەگیرێت.

حەوتەم: سەرکەوتنی باڵە چەپەکان لە بریتانیا و فەڕانسە: هەڵبژاردنی ئینگلستان ڕۆژی چواری ژولای بەڕێوەچوو. لەم هەڵبژاردنەدا پارتی پارێزگاران لەگەڵ گەورەترین شکستی مێژوویی خۆی بەرەوڕوو بووەوە. سیاسەتە نیۆلبڕالی و شکستخواردووەکانی پارتی پارێزگاران کە لە ڕیفراندۆمی ٢٠١٦دا، بەڵێنییە درۆینەکان بووە هۆی چوونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئورووپا، لەگەڵ بێ بایەخی و پشت تێکردنی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە. تا ئێستا هیچ کام لە بەڵێنەکانی ئەو پارتە سەبارەت بە چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئورووپا، نەک هەر جێبەجێ نەکراون، بەڵکوو کێشە ئابوورییەکانی بریتانیاش کەمتر نەبووەتەوە، کێشەی کۆچبەران چارەسەر نەکراوە و تەنانەت ئەو ئەمنییەتە پیشەییەش کە بەپێی یاساکانی یەکێتی ئورووپا هاتبووە ئاراوە، لەگۆڕێدا نەما. حیزبی کرێکار کە لەلایەن باڵە ڕاستەکەی یان باڵیچەپی میانەڕەوەوەبەڕێوەدەبرێت، هیچ سیاسەتێکی ڕوونی سەبارەت بە هیچ کام لە پرسە گەرمەکانی هەڵبژاردن نییە. نیولیبڕاڵە دەسەڵاتدارەکانی حیزب، هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن کە سۆسیال دێموکراتە ڕاستڕەوەکانی دیکە لە ئاڵمان و سوئێد و وڵاتەکانی تر پەیڕەویان کردووە. سیاسەتێکی کە تا ئێستا نموونە شکستخواردووەکانیمان بەچاو بینیوە و هەر ئەم سیاسەتانەی بەناوچەپی میانەڕەوکە جیاوازییەکی بنەڕەتییان لەگەڵ سیاسەتەکانیڕاستی میانەڕەودا نییە“. بووەتە باشترین زەمینە بۆ بەهێزبوونی ڕاستی توندڕەو لە هەموو ئەم وڵاتانەدا لەلایەن ئەم بلۆکە بەڕواڵەت ڕکابەرەی (چەپ و ڕاستی میانەڕەوەوە). بەڵام هەر ئەوەی کە ڕای گشتی کۆمەڵگا بەم شێوازە بێ وێنەیە لە حیزبە ڕاستڕەوەکان دوور کەوتووەتەوە، پێشهاتێکی ئەرێنییە کە دەتوانێت زەمینە بۆ سەرهەڵدانی هێزە پێشکەوتنخوازەکان و ئاڵوگۆڕە ئومێدبەخشەکان لە داهاتوودا خۆش بکات.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی پارلەمانی فەڕانسە، بەرەی هێزە چەپەکان لە ژێر ناویبەرەی جەماوەری نوێدا زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی میللی فەڕانسەدا بەدەستهێنا. ئەم بەرەی هاوپەیمانییە، پێکهاتووە لەفەڕانسەی نافەرمان، حیزبی سۆسیالیست، حیزبی کۆمۆنیست، پارتی سەوز، چەند یەکێتییەکی کرێکاری و ڕێکخراوی جەماوەری و هەروەها چەند گروپێکی چەپ و ژینگەپارێزی تر. بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی یەکەمی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان، ئەم بەرەیە توانی بە پێچەوانەی ڕاپرسی و چاوەڕوانییەکان، وەک هێزی یەکەم، زۆرینەیەکی ڕێژەیی، (بەبێ بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەهای کورسییەکان)ی بەدەستهێنا و گەورەترین و بەهێزترین بلۆکی چەپ لە پاڕلەمانی فەڕانسە پێکبهێنێت. ژان لۆک ملانشۆن، ڕێبەریفەڕانسەی نافەرمانکە هێزی سەرەکی پێکهێنەریبەرەی جەماوەری نوێیە، داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن کردووە کە ڕێز لە دەنگی جەماوەر بگرێت و بەرپرسیارێتی پێکهێنانی کابینەی دەوڵەت بەم بەرەیە بسپێرێت. سیاسەتە نیولیبڕالییەکانی بازاڕی ئازاد، کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هەژارکردنی بەربڵاو و نائەمنی پیشەیی، کە لەلایەن دەوڵەتە ڕاست و چەپە میانەڕەوەکانەوە یەک لە دوای یەک جێبەجێکراون، بوونەتە هەوێنی لەدایک بوون و بەهێزبوونی ڕاستی توندڕەو لە فەڕانسە. بەڵام ڕاست و چەپی میانەڕەو واتە (دوو باڵی سەرەکی چینی دەسەڵاتدار لە فەڕانسە) بەردەوام ئەگەری سەرهەڵدان و بەهێزبوونی ڕاستی توندڕەویان وەک ئامرازێک بۆ پێکهێنانی بلۆکبەندی و ترساندنی کۆمەڵگا و هەروەها ئاژنکردنی سیاسەتە نیۆلبڕالییەکان و پەراوێز خستنی هەرچی زیاتری چەپ بەمەبەستی پتەوکردنی پێگەی سیاسی خۆیان، بەکارهێاوە. سەرکەوتنیبەرەی جەماوەری نوێ، دەریدەخات کە یەکەم، زۆرینەی خەڵکی فەڕانسە نایانەوێت وڵاتەکەیان کە شوێنی لەدایکبوونی شۆڕشەکان و بەتایبەتی دوو شۆڕشی کۆمەڵایەتیی مەزن بووە، بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕاستە توندڕەوەکان و دووەم، ئەوان بە خستنەڕووی ئەڵتەرناتیڤێک لەبەرامبەر نیۆلیبڕالیزم و قەناعەتپێکردنی بەشێکی زۆر لە کرێکاران و مووچەخۆران بە پێویستی تێپەڕبوون لە نیۆلیبڕالیزم، بەستێنی گەمەی جەمسەرگیری چەپ و ڕاستی میانەڕەویان تێکداوە. “بەرەی جەماوەری نوێ، ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری پێکهاتنی کابینەکە، بەشێک لە بەرنامەکەی کە ئەم ڕێوشوێنانەی خوارەو لەخۆ دەگرێت، دەخاتە دەستووری کاری خۆیەوە:

مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و یارمەتییەکانی نیشتەجێبوون هەرکامەیان بە ڕێژەی 10% زیاد دەکات و ژەمە خواردنی نیوەڕۆ و پێداویستی و کەرەستەی گواستنەوەی بێبەرامبەر بۆ قوتابخانەکان دابین دەکات. ئەم هاوپەیمانییە هەروەها دەیەوێت هاوکات لەگەڵ زیادکردنی لانیکەمی حەقدەست بە ڕێژەی لەسەدا ١٤، پێش بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراکە سەرەکییەکان بگرێت و یارمەتیی ئەو شیرکەتە بچووکانە بدات کە دەیانەوێت خۆیان لە مایەپووچ بوون ڕزگار بکەن. “بەرەی جەماوەری نوێهەروەها بەڵێنی داوە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە مامۆستا و کارمەندی تەندروستی زیاتر دابمەزرێنێت و هەزینە گشتیەکان بە بڕی ١٠٠ ملیارد یۆرۆ زیاد بکات. گومان لەوەدا نییە کە چینی سەرمایەداری فەڕانسە ئامادە نییە شکستی سیاسەتەکانی قبووڵ بکات و فەڕانسە لە چەند مانگی داهاتوودا شاهیدی چڕتربوونەوەی خەباتی چینایەتی لە نێوان بلۆکیبەرەی جەماوەری نوێو گرووپ و ڕیزبەندییەکانی دیکەی سەر بە چینی دەسەڵاتدار بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی چەپ دەبێت.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣/ ١٣ی ژولای ٢٠٢٤