ئاگربەردانی بەئەنقەست لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە و لە دوایین نموونەدا، سەدان هێکتار لە دارستانەکانی “داڵاهوو” سووتێنران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ٢٠٠ هێکتار لە دارستان و زهوی ناوچەی “داڵاهوو”ی سەر بە پارێزگای “کرماشان” لە ئاگردا سووتاوه و خەسارێکی زور بەر ژینگە و خهڵكی ئەو ناوچەیە گهیاندووه. بهلام خۆشبهختان بە هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزانی ئەنجومەنی ” سەوزی داڵاهوو” و خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە، بە کەمترین ئیمکانات ئاگرهكه کۆنترۆڵ کراوە.