لە بەشی یەکەمی ئەم وتارەدا باسمان لە پێویستی و گرینگی یه‌كگرتوویی خه‌باتی خەڵکی کوردستان لە لەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرد. ئاشکرایە کە بەشێک لەم ئامانجە لە رێگه‌ی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان حیزبه‌كانی چالاک لە کوردستانه‌وه تێپەڕدەبێت. سه‌ره‌تا و بنەماكانی ئەم هاوکاریەشمان باس کرد.لەم بەشەدا سەرەتا باسی پێویستی هاوکاری و یه‌كێه‌تی كرده‌وه‌ی هەڵسوڕاوانی مەیدانە جۆراو جۆرەکانی خەباتێک کە ئێستا لەنێوخۆی وڵات‌دا لە ئارادایە، ده‌كه‌ین و دواتر ده‌چێنه سه‌ر باسی ئەو کۆسپانه‌ی كه هاتۆنه‌ته سه‌ر رێگای هاوکاری حیزب و هێزە سیاسەیەکانی كوردستان. لە کۆتاییدا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن دەکرێت ئەم کۆسپانە لابەرێن و یان لانیکەم كارێگهریهكانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.گرینگی و جێگه‌وشوێنی خه‌باتی پێشمه‌رگانه له كوردستان
بێ مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی، سیاسەتی هه‌لاواردنی دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە خەڵکی کوردستان به شیوه‌ی جۆراوجۆر، بێ ئاسۆیی لاوان و بێبەش بوونیان لە سەرەتایی ترین مافە ئینسانیەکان، هەڵاواردن و ستەم لەدژی ژنان و کاریگەریی زیانباری بەسەر کۆمەڵگەوە، سیاسەتی پەرەدان بە مادە هۆشبەره‌كان، ئەمانە بەگشتی توێژە جۆراو جۆرکانی خەڵکی کوردستانی لەبەرانبەر دەوڵەتی ناوەندیدا قەرار داوە. هه‌ر بۆیه هاوکاری بەکردەوەی هەڵسوڕاوانی خەباتی عەلەنی لە ڕاستای بەرەو پێش بردنی خەباتی خەڵکی کوردستان لەدژی کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵات‌دا لایەنێکی گرنگ لە سیاسەتی هاوئاهەنگی و هاوکاریەکانمان پێکدێنێ. ئێمە لە هەموو شوێنێک
تێدەکۆشین بە گرتنە پێشی سیاسەتێک کە هەوێنی یەکگرتن بێت، لەخزمەت بەهێز کردنی ئاوا خەباتێکدا لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بواری سەرکەوتنی هەر حەرەکەت و ناڕەزایەتیەکی دیاریکراو بره‌خسێنین. به ئه‌وپه‌ری نه‌رم و نیانیه‌وه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین كه ئه‌زمۆنی ئه‌و خه‌باته ده‌وله‌مه‌ندتر بكه‌ین و لایه‌نه‌كان له یه‌ك نزیكتر بكه‌ینه‌وه و هاوكارییه‌كانیان پته‌وتر بكهینهوهلە ئاستی حیزب و هێزە سیاسیەکانیشدا خەڵکی کوردستان داواکاری یه‌كێه‌تی كرده‌وه‌ی هێزە سیاسیەکانی کوردستانن لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامی‌دان. بەڵام وڵامی ئەم داواکاریە ڕەوایەی خەڵک له‌كرده‌وه‌دا لەگەڵ گەلێک كه‌ند وکۆسپ بەرو روویە کە پێویستە ئەم كهندوکۆسپانە بەوردی بۆ خەڵکی کوردستان روون ببنه‌وه و بۆ لابردن و یان لانیکەم کەم کردنەوەیان هه‌ول بدرێت.ئەگەرچی حیزبه سیاسیه‌كان هه‌ركامه بەرنامەی جیاوازیان بۆ وڵامدانەوە بە ستەمی نەتەوایەتی لە کوردستاندا هەیە،
به‌ڵام جیاواز بوونی بەرنامەکانیان، خۆی لەخۆیدا نابێتە کۆسپێک لەسەر رێی هاوکاری ئه‌وان لەدژی کۆماری ئیسلامی. هەرچەند بۆ زۆربەیان ئەم بەرنامانە نه‌ك ئامانجە کۆمەڵایەتیەکەی، به‌ڵكوو گەیاندنی حیزبەکەیانه بە دەسەڵات، و هه‌ر بۆیه ده‌بێنین كه بە ئاسانی دەخرێنە پەڕاوێزەوە، بە هەموو ئەمانەوە، ئەوەی کە لەم ئاستەدا گرینگی هەیە، ستڕاتیژی ئەم هێزانە، واته ئەو ڕێگایانەیە کە بۆ بە سەرئەنجام گەیشتنی بەرنامەکانیان گرتویانەتە پێش. وەک نمونە جیاوازی لە هەڵبژاردنی هاوپەیمانانی سەرتاسەریدا، خۆی دەبێتە کۆسپێکی جیدی لەم بوارەدا. حیزبه سیاسیه چالاکهكان لە کوردستان هەر کامە و هەوڵ ئەدات تا هاوتەریب لەگەڵ ستراتیژی سیاسی و پێگە چینایەتیەکەی هاوپەیمانانی تایبەت بەخۆی لە ئاستی سەرتاسەریدا هەڵبژێرێت. جاریوایە هەڵبژاردنەکان بەجۆرێکن کە کاری هاوئاهەنگی ئەحزابی سیاسی لە کوردستان گه‌ڵێك دژوار و هێندێک جار تەنانەت نامومکین دەکه‌ن. هاوپەیمانی لەگەڵ ریفۆرمهخۆازهكانی حکومەتی و یان ئەو شوڤێنیستە ئێرانیانەی کە نه‌یاری سه‌رسه‌ختی مافی دیاریکردنی چارەنوسی خەڵکی کوردن، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بە ناچار گەلێک ناکۆکی جیدی لە مەیدانی سیاسی کوردستانیشدا پێك دێنن. ئایا ناکرێ، لانیکەم سه‌لماندنی مافی دیاریکردنی چارەنوسی خەڵکی کورد، وەک مافێکی دیموکڕاتیک، هه‌لبه‌ت به شفافی و بەبێ هیچ شه‌رت ومه‌رجێك، بکرێتە بنەمای دیاریکردنی هاوپەیمانانی سەرتاسەریاجیابوونەوە و ئینشعاب لەنێو حیزبه سیاسیه‌كان لەم چەند ساڵەی دواییدا و سەرهەڵدانی ” قەیرانی متمانە” لە نێویاندا، یهكێكتر له كۆسپه‌كانه. بەشێک لەم جیابوونەوانە سەرچاوەگرتو لە ناکۆکیەکی سیاسیە کە قوڵبوونەوەیان لە مەسیری سروشتی خۆیدا سەرئەنجام جیایی لێ دەکەوێتەوە. بەشێکی تر نەک لە ئاکامی بوونی ناکۆکی سیاسی و تەنانەت تاکتیکێکی گرنگ و جیاواز، بەڵکو سەرچاوەی لە کێشمەکێشە ناوخۆییه‌كانی رێكخراوه‌كان دایه. لە هەردوو حاڵەتی ئاوا پێشینەیەکدا، و ئەو رووداوانەی کە لە کاتی جیابوونەوەکاندا روویانداوە، بە نۆبەی خۆیان بوونەتە کۆسپێک لەسەر ڕێگای هاوئاهەنگی و کاری هاوبەشدا.شکڵ گرتنی هاوکاری و هاوئاهەنگیەکی بەکۆمەڵی کاریگەر لە ڕوانگەی ئێمەوە لە گرەوی هەوڵدان بۆ دابین کردنی ئەم مه‌رجانه‌ی خوارەوەدایە:یەکەم پێكهینانی كه‌ش وهه‌وای دیالۆگ و وتووێژ؛ به‌رده‌وام بوونی دیدارە دولایەنەکان بە ئامانجی ڕاگۆڕینەوە و گەیشتن بە تێگه‌یشتنی هاوبەش سەبارەت بە هاوکاری و هاوئاهەنگی، هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی گشتی هه‌موو لایه‌نه‌كان لە ئەگەری دابین بوونی بارودۆخە سیاسی و عەمەلیەکەی؛ وڵامدانەوەی خێرا بە نیازە هەنوکەییەکان، ئه‌و كات کە بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان دەخوازێت. وەک نمونە لە کاتی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، ئێمە به ئاراسته‌ی پێویستی وڵامدانەوەی خێرا بە نیازێک کە كه هاتبووه گۆرێ، چۆینه پێش. هێندێک خاڵی تریش لەم بابه‌ته هه‌ن کە دەتوانن یارمەتی دەری دەوڵەمەندتر بوونی ئەزمونەکانی ئێمە بدووهەم خۆبواردن لە روو بەروو بوونەوەی چەکداری؛ سەرجەم سازمانە سیاسیە چالاکەکان لە کوردستان. دانی ئه‌و بهڵێنیهو پابه‌ند بوونی به‌كرده‌وه به بهڵێینیهكه كه له هیچ كاتێكدا له پێناوی هیچ ناكۆكیه‌كی سیاسی‌دا هیچ لایه‌نێك بۆی نه‌بێت له‌دژی لایه‌نه‌كه‌ی تر ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێت. سه‌ره‌تای خەباتی سیاسی ئاشتیانە بەشێوەی ڕەسمی قەبوڵ بکرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێبەند بوونی بێ ئەملاو ئەولای خۆیان روو له جه‌ماوه‌ری خه‌لكی كوردستان ڕابگەیەنن. سه‌ڵماندنی هه‌ڵه بوونی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه له رابردوودا بۆنه‌ته هۆی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه و دۆكهڵهكهی راسته‌وخۆ چۆته چاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و رژیمی کۆماری ئیسلامی لێی سودمەند بووە، له پیناوی پێش كردنی به دووپات بوونه‌وه‌یان دەتوانێ گەلێک یارمەتیدەر بێت.سێهەم، رێزدانان بۆ ماف و ئازادیە دیموکراتیکەکان؛ حیزب و هێزە سیاسیەکان پابەند بوونی خۆیان بە سه‌ره‌تای ئازادی بێ شەرت و مەرج و شەرتی سیاسی لە کوردستان وەک یەکێک لە پایەکانی خەباتی ئاشتی خوازانەی سیاسی ڕابگەیەنن. قەبوڵ کردنی ئەوەیکە کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگایەکی سیکۆلار دەبێت و مەزهەب هیچ دەور و نەخش و دخاڵەتێکی لە بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگە و یاساكانی نابێت، دەتوانێ بە واتای قەبوڵ کردنی پابەند بوون بە ماف و ئازادیە دیموکراتیکەکانەوە بێت.چوارەم، یەکێک لەو ڕێگایانەی کە ڕژیمی حاکم بۆ پێكهینانی تەفرەقە و دوو بەرەکی نانەوە لە ڕێزی خەڵکی کوردستاندا و پەرەدان بە ناکۆکی لەنێوان حیزب و هێزە سیاسیەکان، دهیكرێته به‌ر، پێوەندی گرتنی نهێنیە لەگەڵ ئەم یان ئەو هێزدا، لەژێر ناوی وتوێژ. لەم روەوە حیزب و هێزە سیاسیەکانی خوازیاری هاوکاری دەبێ به‌ڵێنی بدەن کە خۆیان لە هەموو پیوەندی گرتنێک لەگەڵ ڕژیم دەبوێرن. وتووێژ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە پێوەند لەگەڵ ماف و داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان، ئەمرێکی تایبەت بە هیچ حیزب و سازمانێک نییە. پێویستە هەموو جۆرە پیوەندیەکی بەتەنیا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی تەحریم بکرێت. ئەگەر بێت و لە بارودۆخێکی تایبەت و دیاریکراودا وتوێژ لەگەڵ دەوڵەت پێویست بوو، سه‌ره‌تای تەوافوقی گشتی سەبارەت بە قەبوڵ کردن و یان ڕەد کردنەوەی بەڕەسمیەت بناسرێت و لە ئەگەری بەڕێوەچونی ئاوا وتووێژێکدا، میکانیزم و شێوه‌ی بەرەوپێش چوونی تەوافوقی گشتی لەسەر بێت.پێنجەم،بەڕەسمی ناسینی سه‌ره‌تای حاکمیەتی خەڵک؛ حاکمیەت لە کوردستان ئەمری خەڵکە و حیزبه سیاسیه‌كان بۆیان نییە سەربەخۆ لە دەنگ و ئیرادەی ڕاستەوخۆی جه‌ماوه‌ری خەڵک، دەسەڵات لەهیچ ئاستێک‌دا لە بەینی خۆیاندا دابەش بکەن.ئاشکرایە کە دابین بوونی ئاوا بارودۆخێک نەتەنیا لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی گشتی کرێکاران و خەڵکی زۆر لێکراو و چەوساوە و ئازادی خواز لە ئاستی ئێران و لە سەرجەم ناوچەکەدا دژایەتی نییە، بەڵکو دەقیقەن به ئاراسته‌ی بەهێز کردنی خەباتیان له دژی كۆماری ئیسلامیه و لە هاوئاهەنگی لەگەڵ خەباتی ڕزگاری بەخش لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیشدا دەبێت.