ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ برای خەڵکی گوندی “نیرژ”ی سەر بە سه‌لاسی باوه‌جانی بە ناوەکانی “موزەفەر، میلاد و وریا قادری”، لە بەنداوی “زمکان”ی سه‌ر به‌و ناوچه‌یه، خنكان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی گه‌ڕان به شوێن ته‌رمی ئه‌و سێ هاووڵاتییه له به‌نداوی “زه‌مكان(ئازادی)”، ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی دیكه كه له نێو ئۆتۆمبێلێك دا بوو له ژێر ئاوی ئه‌و به‌نداوه دۆزراوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناو و هۆكاری نۆقم بوونی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.