خانەنشینكراوانی کرماشان و ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی جۆزەردان، هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، سێیەمین ڕۆژی خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و له‌شاری تارانیش خانه‌نشینكراوان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی باری ژیان و كه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌به‌رده‌م “خانه‌ی كارگه‌ر” كۆبوونه‌وه.
خانەنەشینان و کرێکارانی کرماشان و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان نیشاندا و ڕایانگه‌یاند: به‌م گرانی و هه‌ڵاوسانه و به حه‌قده‌ستی ژێر هێڵی هه‌ژاری، ناتوانین ژیانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان دابین بكه‌ین. به‌شدرابووان به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.