
ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوانی موخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایای ڕۆژانی كاریان كه ١٣ ساڵ ده‌بێ، بوو سێهه‌م ڕۆژی به‌رده‌وام وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم له شیراز كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشین كراوانی موخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی دابین كردنی بودجه، ڕایانگه‌یاندووه: موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ئاوسان و هێڵی هه‌ژاری زیاد بكرێ. ده‌شڵێن: یه‌كسان كردنی كه‌می حه‌قده‌سته‌كانیان كه هه‌موو ساڵێك ده‌خرێته ده‌ستووری كاره‌وه قه‌بووڵ نییه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م یه‌كسان سازییه ژیانی خانه‌نشین كراوان باشتر ناكات. به‌وته‌ی خانه‌نشین كراوانی ناڕازیی، هه‌ركامیان نزیكه‌ی ٥ تا ٧٠ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستی په‌رداخت نه‌كراویان هه‌یه كه زۆربه‌ی پێوه‌ندی به مهزایاكانیانهوه هه‌یه.
