كرێكاران و كارمه‌ندانی پێترۆشیمییه‌كانی كه‌نگان، پارسیان، سێپهر لامه‌رد و شیركه‌تی ئۆكسیر له فازی ١٣، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له حه‌ساری شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، زیاتر له ١٠ هه‌زار كرێكار له پاڵاوگه‌كانی ئێران ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. هاوكات كرێكارانی “پێترۆپاڵایه‌ش” له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ئێنێرژی پارسی جنووبی، به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون. ناڕازییان، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راردادی سپی ئیمزا، په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حقووقه دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانن.