ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لانیكه‌م سه‌د شۆفێری ئۆتووبوسی ناوشاری مه‌شهه‌د بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، له كار كردن خۆیان بوارد.
به وته‌ی ناڕازییان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو، به هۆی ئیختلافاتی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌هامداران، حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌م شۆفێرانه تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، سازمانی ئۆتووبوسرانی شاره‌داریی مه‌شهه‌د له به‌كارهێنانی ئۆتووبوسه‌كانی سازمانی له شكاندنی مانگرتن به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له جێبه‌جێ كردنی مافی ئه‌م شۆفێرانه كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.