کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سێهه‌مین هه‌فته‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شیڵی

سومین هفته از اعتراضات شیلی 2

سومین هفته از اعتراضات شیلی 2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌ربڵاو له‌ شیلی پێنایه‌ ناو سێهه‌مین هه‌فته‌ی خۆیه‌وه.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ كاتێك دا كه‌ “سباستین پینیه‌را” سه‌رۆك كۆماری ده‌ست راستی و نێولیبراڵی شیلی له‌ ‌‌وتووێژێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ چوونه‌سه‌روه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، خانه‌نشینی و چاره‌سه‌ر كردنی خزمه‌ت گۆزارییه‌كانی هه‌ڵوه‌شراوه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ی له‌ ناڕه‌زاییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراوبوون. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ تووندی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. ده‌وترێت له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ تا ئێستا لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری شیلی، پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌ستوور و چاكسازیی له‌ سیستمی خانه‌نشینی له‌م وڵاته‌، سێ ویستی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌رانه‌.