ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ڕازی به‌نده‌ر ماهشههر بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازیی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێكه‌وتنێك له هۆڵدینگی كهندئاوی فارس واژۆ كرا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی هه‌موو كرێكاران هاوسانسازی بكرێت و كرێكارانی پهیمانكاریش له هه‌موو مه‌زایای پیشه‌یی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست هاوشێوه‌ی كرێكارانی فه‌رمی به‌هره‌مه‌ند بن، به‌ڵام هێشتا بڕگه‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكاران خوازیاری وه‌لانانی جیاوازین.