ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی سایپا له ته‌ورێز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی پاش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه له ناوه‌ندی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی و بۆنی كرێكاری بوون.