کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی گرووپی مللی فولاد له‌ ئه‌هواز

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی گرووپی مللی فولاد له‌ ئه‌هواز 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شیركه‌تی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوزییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ پشتیوانی له‌ هاوكاره‌ له‌سه‌ركارده‌ركراوه‌كانیان كه‌ به‌ لێدانی خێوه‌ت له‌به‌رده‌م شیركه‌تدا مانیان گرتووه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و خوازیاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، ولانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و دابینكردنی بیمه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.