ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز پێشتر ٢١ كرێكاری ئه‌و شیركه‌تی به بیانووی داكۆكیكردن له مافه‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركردبوو، دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش كرێكارانی ته‌واوی به‌شه‌كانی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنی هاوكاره‌كانیان مانیان گرت، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، ١٧ كرێكاری دیكه‌شی له‌سه‌ر كار ده‌كرد و ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كرێكارانی ناڕازی درێژه‌یان به مانگرتن دا. كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی فهوولاد له شاره‌كانی دیكه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.
