سێهه‌مین ڕۆژی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێلیكۆپته‌ره‌كانی سپای پاسداران به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كانی بانه، پیرانشار، شنۆ و سنه دا ده‌سووڕێنه‌وه و تۆپخانه‌كانی ڕژیم بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كان بۆردوومان ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران جموجوڵه‌كانی له‌و ناوچه‌یه زیادكردووه و سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه.