کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سێهه‌مین ڕۆژی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی مه‌ریوان

سێهه‌مین ڕۆژی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كانی مه‌ریوان 3

ڕۆژییه‌كشه‌ممه‌٦یمانگیخه‌رمانانله‌دارستانه‌كانیمه‌ریوانئاگرێككه‌وته‌وه‌كه‌ماوه‌یسێڕۆژه‌به‌رده‌وامه‌وتائێستازۆرترله‌١٠٠هێكتارله‌دارستانه‌كانسووتاوه‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر له‌ دارستانه‌كانیده‌ری نه‌شكاشله‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان كه‌وتووه‌ته‌وه و‌ تائێستا ده‌یان هێكتار له‌م دارستانه‌ سووتاوه‌. به‌ وته‌ی ڕێكخراوی سه‌وزی چیا ئاگر گرتنی دارستانه‌كان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌. چالاكوانه‌ ژینگه‌ییه‌كان باس له‌ سووتانی ١٠٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كان له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌وڵی دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاگركه‌ به‌ هۆی به‌ربڵاویی مه‌ودای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ بێ ئاكام بووه‌ وئه‌م ئاگره‌ به‌شێكی زۆر له‌ دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتۆ‌ته‌وه‌ و تا كاتی ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌روا به‌رده‌وامه.