ڕۆژنامه‌ی شه‌رق له ڕاپۆرتێكی نوێ دا باسی له ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكی گه‌نج له نێو ئامبۆلانس و خۆكوژی خۆی و خۆشكه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مه سێهه‌مین ڕاپۆرتی ئازار و ده‌ستدرێژی سێكسییه كه له نێو ئامبۆڵانس تۆمار ده‌كرێت. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، باوكی یه‌كێك له قوربانیان ڕایگه‌یاندووه كه خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كادرێكی ئۆرژانسی كه‌ره‌ج بێهۆش و ئازاری جنسی دراوه. هه‌ر چه‌ند شۆفێری ئامبۆڵانس و كادری ئۆرژانس هه‌ر یه‌كه‌و ٩٩ زه‌ربه شه‌لاقیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كار دوورخراونه‌ته‌وه. وته‌كانی ئه‌و باوكه له حاڵێكدایه كه كچه‌كه‌ی له ساڵڕۆژی ئه‌و ڕووداوه‌دا به‌هۆی گوشاری ده‌روونی جه‌ڵته لی داوه و گیانی به‌خت كردووه. به‌دوای گیانله‌ده‌ستدانی قوربانی، خۆشكه گه‌وره‌كه‌شی خۆكوژی كردووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.