کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سێزده‌هومین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی فه‌شافویه‌

تداوم اعتصاب غذای زرتشت احمدی راغب در زندان

تداوم اعتصاب غذای زرتشت احمدی راغب در زندان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌رتۆشت ئه‌حمه‌دی ڕاعێب، به‌ندكراوی سیاسیی ٥٥ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی شارستانی شه‌هریار بۆ سێزدومین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێ عه‌داڵه‌تی و باروودۆخی ناله‌باری زیندان، درێژه‌ی به‌ مانگرتن له‌ خواردن داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو له‌ ڕێگه‌ی فایلێكی سه‌وتی كه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ داویه‌ته‌ ده‌ر، له‌ ئاست “بێ عه‌داڵه‌تی، په‌روه‌نده‌سازی و سه‌ركوتی ئازادیخوازان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕێگری له‌ چالاكیه‌كانی، ٦ په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز كردووه‌ و له‌ یه‌كێك له‌م په‌روه‌ندانه‌دا، ناوبراویان به‌ “ته‌بلیغ دژبه‌ نیزام” تۆمه‌تبار كراوه‌. شایانی باسه‌، زه‌رتۆشت ئه‌حمه‌دی ڕاغێب، له‌ ڕۆژی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن‌ لقی چواری ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای گشتی شارستانی شه‌هریار، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌، پێشتریش به‌هۆی چالاكیی له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانه‌وه‌ چه‌ندین جار ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرابوو.